کارئاسانی بۆ وەرگرتنی ڤیزای تورکیا دەکرێت

 

وەرگرتنی ڤیزای تورکیا بۆ هاووڵاتیانی عێراقی و هەرێمی کوردستان لە باڵیۆزخانەکان و کونسولخانەکانی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ، ببوە کارێکی ئەسەم بۆ گەشتیاران ، بەڵام لە سەردانەکەی کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا رکارێکی نوێی وەک کار ئاسانی گیراوەتە بەر .

لە مبارەوە حەسەن جەنابی، باڵوێزی عێراق لە ئەنقەرە لە روونکردنەوەیەکدا ئاشکرای دەکات لە ئەنجامی سەردانەکەی شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆکی حکوومەت بۆ تورکیا، هەردوو وڵات رێککەوتوون لەسەر کارکردنەوە بە رێککەوتننامەی 2009، کە بەهۆیەوە گەشتیارانی هەردوو وڵات دەیانتوانی سەردانی وڵاتەکەی دیکە بکەن و لە فڕۆکەخانە ڤیزا وەربگرن

Back to top button