چەندین گوندی ناحیەی باتیڤا لە لایەن تورکیاوە بۆردوومان کرا

 

زیاتر لە دە گوندی ناحیەی باتیڤا سەر بە قەزای زاخۆ لە شەوی ڕابردوو تا بەیانی کەوتوونەتە بەر بۆردوومانی هێزەکانی تورکیا .

وەک بەرێوەبەری ئەو ناحیە باسی دەکات هۆکاری ئەو بۆروومانە ، هێرشی هێزەکانی پەکەکە بووە لە و ناوچەیە بۆ سەر بنکەکانی هێزەکانی تورکیا

دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا لەمبارەوە گوتی : ئەوبۆردوومانانە مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتیانی ئەوناوجە دروست کردووە و بەردەوامی ئەو هێرشانە دەبێتە هۆی چۆڵ بوونی گوندەکان .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دڵشێر ئاماژە بەوە دەکات بۆروومانەکان زیانی گیانیان نەبووە بەڵام زیانمی ماددی زۆر بەر گوند نشینان کەوتووە ، بۆیەش هێزەکانی پەکەکە دەبێت ڕەچاوی باردودۆخی خەڵکی ئەو گوندانە بکەن و ئەو هێرشانە لەو سوێنانەوە ئەنجام نەدەن

Back to top button