مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی بە رێژەیەکی نزیک لە نیوە ، کەم دەکرێتەوە
پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ی عێراق لە روانگەی ئابوویناسانە موفلیس بوونی حکومەتی عێراق دەردەخات و پێیان وایە هاوکات زیادکردنی باج لە سەر هاووڵاتیان و بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار و کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی بە رێژەی ٤٠٪ یەکەم دیاردەکانی ئەو پرۆژە یاسایە دەبێت .
بەرپرسانی عێراقی ناوەڕۆکی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ی عێراقیان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرا کردووە و ئاماژەیان بەوە داوە حکومەت گوشاری دارایی و ئابووری دەخاتە سەر شانی هاووڵاتیان و و بە نیازە فەرمانبەرانیش بڕوتێنێتەوە بە کەمکردنەوەی ٤٠٪ ی مووچەکانیان .
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ناوه‌نده ئابوورییه‌كانی جیهان، عێراق ئه‌مساڵ گه‌شه‌ی ئابووری به ڕێژه‌ی ١١% پاشه‌كشه‌ی كردووه و ڕێژه‌ی بێكاری ٤٠%ی تێپه‌ڕاندووه و ژماره‌ی دانیشتووانیش بۆ ٤٠ ملیۆن هاووڵاتی به‌رز بووه‌ته‌وه، ته‌واوبوونی ٢٠٢٠ كه به ساڵێكی قورس و پڕ له زه‌حمه‌تی داده‌ندرێت هه‌واڵێكی خۆشه بۆ هه‌موو عێراق و ته‌نانه‌ت جیهانیش.
بە پێی لیکدانەوەی ئابووریناسان یاسای بودجەی ٢٠٢١ دەبێتە هۆکاری زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراقدا و پێشبینی دەکرێت نرخی هەر ١٠٠ دۆالری ئەمریکی بگاتە بگاتە سەروی ١٦٠ هەزار دیناری عێراقی .
هەر لەمبارەوە فرانس پرێس لە زمان بەرپرسێکی عێرەاقییەوە ئاماژە بەوە دەکاتیه‌كێكی تر له ماده‌كانی ناو پرۆژه یاساكه بریتییه له كه‌مكردنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی به سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانه‌وه، چونكه قورسییه‌كی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵات دروست كردووه و زۆرترین داهاتی وڵات بۆ دابه‌شكردنی مووچه خه‌رج ده‌كرێت