هۆکاری زیاد بوونی کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش لە ناوچەکانی کەرکوک ئاشکرا دەکرێت

 

 

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان عیرفان حەمەخان دارا، فەرماندەی یەكەی 50ی گەرمیان هۆکاری زیاد بوونی جموجوڵەکانی داعش لە ناوچەکانی کەرکوک ئاشکرا دەکات .

ئەو فەرماندەیە ئاماژە بەوە دەکات ” ئێستا بەراورد بە ڕابردوو جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناوچەكانی كەركووك، سنووری مەخموور، چیای قەرەچووغ و جەلەولا، ڕوو لە زیادبوونە، داعش هەمیشە لەو ناوچانە كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات كە بۆشایی ئەمنییان هەیە، بە تایبەت كە هێزی پێشمەرگە تێیدا باڵادەست نەبێت، بۆیە هەماهەنگی و بوونی هێزی نیزامیی هاوبەش لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە، تاكە چارەسەرە بۆ بنەبڕكردن و سنوورداركرنی چالاكییە تیرۆریستییەكان، كە بەداخەوە لە ئێستادا ئەم هەماهەنگییە نییە

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا دەڵێت : “بە هۆی فراوانیی سنووری جوگرافیی ناوچەكەوە، سوپا و پۆلیسی عێراقی لە ئێستادا بە تەنها ناتوانن ئەمنییەتی ئەو ناوچانە دابین بكەن، ئەوان تەنها ئەو جێگایانە دەپارێزن كە ڕەبیە و خاڵی سەربازیی خۆیانیانی تێدایە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوكێ و ترسێكی زۆر لای دانیشتووانی سنوورەكە، بە تایبەت هاووڵاتیانی كوردی دانیشتووی ناوچەكە

Back to top button