عێراق و تورکیا لەبارەی وەرگرتنی ڤیزە بۆ چوونە نێو هەردوو دەوڵەت ڕێکەوتن
حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە توركیا، ڕایگەیاند بەغدا و ئەنقەرە گەڕانەوە سەر رێككەوتنی 2009 سەبارەت بە ڤیزەی نێوانیان.
باڵیۆزی عێراق لە توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: یەكێك لە گرنگترین دەركەوتەكانی كۆبوونەوەكان لەگەڵ لایەنی توركیا، گەڕانەوە بوو بۆ رێككەوتنی ساڵی 2009، كە بەپێی ئەو رێككەوتنە وەرگرتنی ڤیزەی چوونە نێو ھەردوو وڵات لە فڕۆكەخانەكان و دهروازه سنوورییهكان دەبێت.
گوتیشی، جارێكی دیكە دەرگاكانی نێوان ھەردوو وڵات بهڕووی هامشۆی ھاووڵاتیاندا دەكرێنەوە و ئەو قەرەباڵغی و كۆسپانە نامێنن، كه بهمدواییانه ببوونە لهمپهر لهبهردهم جووڵەی ئاسایی.
باڵیۆزی عێراق ئاماژەیكردووە، ئەو پێشكەوتنە لە سایەی ئەو پشتیوانییە سیاسییە بێ سنوورەیه، كه توركیا بۆ حكومەتی كازمی نیشانداوه.