وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : روسیا لەپشتی هێرشەکانی سەر حکومەتی ئەمریکاوەیە

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مۆسکۆ لەپشتی هێرشی ئەلیکترۆنی سەر دامەزراوە حکومییەکانی ئەمریکاوەیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی BBCـی نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مۆسکۆ لەپشتی هێرشی ئەلیکترۆنی سەر دامەزراوە حکومییەکانی ئەمریکاوەیە.

پۆمپیۆ هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سەر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و چەند دامەزراوە و وەزارەتێکی دیکەی بەخراپترین هێرشی ئەلیکترۆنی وەسفکردوە و لەوبارەیەوە وتی، دەتوانین بەڕونی بڵێین ئەو روسیا ئەو چالاکییانە ئەنجامدەدات و دەستی تێیدا هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رونکردنەوەی زیاتری لەبارەی چۆنیەتی هێرشەکان نەدا، بەڵام روسیا رەتیدەکاتەوە هیچ رۆڵێکی لەو هێرشانەدا هەبێت.

Back to top button