سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى پارێزگاكانى عێراق كرد
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى زياترى كارى بۆ كه‌رتى تايبه‌ت له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به پێويست زانى تاكو بتوانێت به شێوه‌يه‌كى فراونتر و كاراتر به‌شدارى له په‌ره‌پێدان و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا بگێڕێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/12/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاران و پارێزگاكانى عێراق كرد كه له به‌ڕێزان پارێزگارانى به‌غدا، واست و ديوانيه و ژماريه‌ك له به‌رپرسانى كارگێڕيى ئه‌و پارێزگايانه پێكهاتبوو و بۆ به‌شداريى له وۆركشۆپێكى ئاژانسى ئه‌مه‌ريكى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى USAID له هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانيان كردووه.
له ديدارێكدا دۆخى خزمه‌تگوزارييه‌كان و كار و پڕۆژه‌كان له پارێزگاكانى عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پاريزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاران و پارێزگاكانى عێراقه‌وه تاوتوێ كرا و تيش خرايه سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى له ڕووى كارگێڕى و دارايييه‌وه دێنه به‌رده‌م ئه‌نجامدانى كار و پڕۆژه‌كان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شاندى ميوان هاوڕأ بوون كه پارێزگاكان، پێويستييان به شۆڕكردنه‌وه‌ى زياترى ده‌سه‌ڵات و پێدانى ده‌رفه‌تى زياتره به كه‌رتى تايبه‌تى بيانى و ناوخۆيى تا بتوانن له هه‌موو بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و كار و پڕۆژه‌كاندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته ده‌بێ له‌ڕووى ياسايى و كارگێڕييه‌وه پشتيوانى و ئاسانكاريى زياتريان بكرێت و هان بدرێن، هه‌روه‌ها شاندى ميوان سه‌رساميى خۆيان به ئه‌زموونى كه‌رتى تايبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و هيوايان خواست سوودى لێ ببينن.