موقته‌دا سه‌در: به دابه‌زینی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلار زیانمەندی یەکەم گەل و پاروە نانەکەیەتی
دوای ئه‌وه‌ی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی داشكانی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه بینی، وه‌زاره‌تی دارای عێراق رایگه‌یاند گۆڕانكاری له نرخی درۆاوهكان و دیاری كردنی نرخی دۆلار له پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2021 به 147 هه‌زار دینار ئامانج لێی تێپه‌ڕاندنی بارگرانی ئابوورییه له‌سه‌ر عێراق، به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه رایده‌گه‌یێنێت كه بانکی ناوەندی و سەرجەم بانکەکانی دیکەش دیلی گەندەڵی و گەندەڵکاران.
موقتەدا سەدر له باره‌ی دابه‌زرینی نرخی دیناری عێراقی لە توێتیکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگه‌یاندووه كه “بانکی ناوەندی و سەرجەم بانکەکانی دیکە، دیلی گەندەڵی و گەندەڵکاران و پێویستە حکومەت و پەرلەمان هەوڵی پسپۆڕانەی خۆیان بدەن بۆ کۆتایی هێنان ئەو دۆخە و ڕزگارکردنی بە پەلە.
هه‌روه‌ها سەرۆکی ڕەوتی سەدر له تویته‌كه‌یدا ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت دراو بەو دەردە ببرێت و بکرێتە چەکی دووسەرە و عێراق لە قەیرانێک بێتە دەرەوە و بخڕیتە ناو قەیرانێکی قورسترەوە چونكه ئێستا زیانمەندی یەکەم گەل و پاروە نانەکەیەتی.
لێدوانه‌كه‌ی سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بانگی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، بەهای دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ دینار جێگیر کرد و بەوەش دینار بەشێوەیەکی بەرچاو لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکیدا نرخەکەی هاتەخوارەوە.