باڵێكی حزبێكی كوردی بە پەرلەمانی عێراقی گوتووە دۆسیەی نەوت وەربگرن نەك نەوت

باڵێكی حزبێكی كورد لە بەغدا بە كوتلە شۆڤینیەكانی ناو پەرلەمانی عێراقی گوتووە، بۆ ئەوەی هەولێر بەتەواوی بكەوێتە سەر چۆك پێویست ناكات نەوت وەربگرن چونكە ئەوە وەك بازرگانی لێدێت لەنێوان ( هەولێر و بەغدا) بەڵكو دۆسیەی نەوت وەربگرن”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا دەلێت”حكومەتی هەرێم بەتەواوی دەسەڵاتی داوەتە ئەو وەڤدەی كە بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەبەغدایە، باڵێكی یەكێتیش لە بەغدا هەوڵی بنكۆڵكردنی كوردستان دەدەن، بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی سەرچاوەكە كەوتووە لە یەك مانگی رابردوو یەكێك لە كەسێك لە سەركردایەتی حزبێكی كوردی هاتۆتە بەغداو لەگەڵ لایانە شیعیەكان كۆبۆتەوە، لە گەڵ ئێرانیش لە بەغدا كۆبۆتەوە”.

سەرچاوەكە دەلێت” لەگفتوگۆیەكەدا ئەو سەركردەی حزبە، بە لایانەكانی گوتووە، دانووستاندن لەسەر (بەرمیلی نەوت) جا 250 هەزار بێت یان 460 هەزار بێت، حكومەتی هەرێم بریاری داوە لەگەڵتان رێك بكەوێت، بۆیە ئاگادار بن، ئەو رێكەوتنە زیان بە هەرێم ناگەێنێت، بەڵكو لە قازانجی ئەوانە و لەزیانی بەغدایە”.

هەر بەگوێرەی قسەكانی سەرچاوەكەی بەغدا سەركردەی حزبە كوردیەكە بە حزب و كوتلەی پەرلەمانی شوڤینیەكانی گوتووە، ئەگەر دۆسیەی نەوت لەدەست هەولێر دەربهێنن ئەوە ئەوكاتە لەقازانجی بەغدا دەبێت لەدژی هەرێمی كوردستان چونكە ئەوكاتە دۆسیەی نەوت لەدەست هەولێر دێتە دەر و لەرووی سیاسیەوە پێگەی لاواز دەبێت، سەرچاوەكە دەلێت ئەم قسەیە راستەو راست بە لایانی بەغدا گوتراوە، كە تەنها لەسەر دۆسیە و مەلەفی نەوت رێكەوتن بكەن نەك لەسەر ژمارەی بەرمیل”.

لەبارەی ئەوەی ئایە ئەو هەوڵەی لەلایان حزبێكی كوردی دەدرێت لەلایان حكومەتی هەرێمی كوردستان چۆن قسەی لەسەر كراوە، سەرچاوەكەی بەغدایی خواكوڕك دەلێت” حكومەتی هەرێم كوردستان باش دەزانێت هەولێك هەیە بۆ شكەست پێهێنانی لەناوەخۆی كوردستان، بەدیاری كراویش ئەوانەی كە قاچاخچیەتی دەكەن و داهاتی شارەكان دەدزن و گەندەڵ و بەسەدان هەزار بندیواریان هەیە و نایانەوێت دەستكاری بكرێت و بەردەوام هەرەشە دەكەن، هەر ئەوانەشن لەبەغدا لە هەوڵی ئەو پێشنیارانەدان كە دەدرێتە لایانی عێراقی، ئەوان هەوڵەكانیان تەنها لەچوارچێوەی شكەست پێهێنانی حكومەتدا نیە، بەڵكو هەوڵەكانیان بۆ كۆتایی هەرێمی كوردستانیش هەیە وەك چۆن كۆتایان بەدەسەڵاتی كوردی لەكەركووك هێناو ئەو دۆخە دژوارەیان بەسەر خەڵك داهێناوە، بەهەمان شێوە دەیانەوێت ئەوەش بەسەر كوردستان بهێنن، بەڵام بێگومان چ لەبارەی واقیع و چ لەباری بەرپرسیاریەتیش ئەو پیلانگێریە سەرناكرێت”.

سەرچاوەكە دەلێت” حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی خۆی لەسەر پێدانی 250 هەزار بەرمیل نەوت و یان 450 هەزار بەرمیل نەوت لەگەڵ داهاتە نانەوتیەكان و فیدراڵیەكان پێشانداوە، بەڵام رادەست كردنی دۆسیە و مەلەفی نەوت، هەم لەباری زەمینی هەم لەبارەی واقیعی دا تەنها خەیاڵی لەناو بردنی كوردستانە دەنا هیچی لێ ئەنجام نابێت، چونكە جێبەجێ كردنی نەك ئەستەمە بەڵكو دەبێت بە رێگای جوڵەی سەربازی ئەوە بكەن، چونكە بیرە نەوتەكان لەهەولێر و دهۆكن نەك لە كەركوك یان سلێمانی”

Back to top button