وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان پڕۆژه یاسای بودجه په‌سه‌ند بكات سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌نێرین
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی پڕؤژه یاسای بودجه‌ی 2021 رێككه‌وتن، وه‌زیری دارای عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر پڕۆژه یاسایی بودجه له په‌رله‌مانی عێراق تێپه‌ڕێندرێت، سەرەتای مانگی داهاتو شایستەکانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
عەلی عەللاوی وه‌زیری دارای عێراق به میدیا عێراقیه‌كانی راگه‌یاندووه كه ئێمە لە بودجەدا شێوەیەک لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان‌مان داناوە، بە پشت بەستن بە خەرجی گشتی. هەروەها خەرجی سەروەری لێدەردەکەین. رێژەیەک هەیە 12.67، ئەوکات نەوتی لێدەردەکرێت کە لەلایەن هەرێمی کوردستان هەناردەدەکرێت، ئەگەر هەرێمی کوردستانیش پابەندنەبێت بەو نەوتە و رادەست نەکات ئێمە ژمارەیەک هەژمار دەکەین و بەپێی خەمڵاندنی کۆمپانیای سۆمۆ ئەوە دەخەمڵێنین و دەکرێت نەوتی هەرێمی پێبفرۆشرێت.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری دارای عێراق رایگه‌یاندووه نەوتی هەرێمیش بەشێوەیەکی گشتی بە شەش تاوەکو حەوت دۆلار لە نرخی سۆمۆ هەناردەدەکرێت، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە و ئێمەش ئەوە لەبەرچاودەگرین. لە پشکی هەرێمی کوردستانیش شایستەکانی لێدەشکێنینەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ئەو پارانەی لێدەردەکەین کە پەیوەندیدارن بە قەرزەکانی هەرێم بۆ بانکەکانی عێراق، بەتایبەت TBI کە بەشێوەی قیستە. ئەو ژمارەیەی دەمێنێتەوە شایستەی هەرێمە و رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت. ئەگەر ئەو بودجەیە پەرلەمانی عێراق پەسەندی بکات.
هه‌روه‌ها عه‌لی عه‌للاوی ده‌شلێت: ئەگەر پەرلەمانی عێراق رەزامەندی بدات لەسەر بودجە و پەسەندی بکات، هەروەها رەزامەندی بدات لەسەر شێوازی هەژمارکردنی شایستەی هەرێمی کوردستان، ئەوا سەرەتای مانگ شایستەکانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی باسمکرد.