ئەمیرێك و 5 تیرۆرستی داعش لە كەركوك دەستگیردەكرێن

خواكوڕك
لەدوای زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆن بە مەبەستی لە ناوبردنی شانە نوستووەكانی تیرۆرستان‌و دەستگیر كردنی تاوانباران, ئەمڕۆ پۆلیس و ئاسایشی كەركوك ئەمیرێك و پێنج تیرۆرستی گروپی داعشیان دەستگیركرد كە دەستیان لە ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆرستی هەبووە.
عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك لە لێدوانێكدا رایگەیاند:” لەچالاكیەكی گەران و پشكنینی هێزەكانیان لە شاری كەركوك ئەمیرێك و پێنج تیرۆرستی داغش دەستگیراون كە دەستیان لە گوللـەبارانكردن و تەقاندنەوەی ماڵی كارمەندانی هێزەئەمنییەكان لە حەویجە هەبووە”
بەرێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك, ئاشكراشیكرد، یەكێك لەو تیرۆرستە دەستگیركراوەكان بەرپرسی گەیاندنی هەواڵەكانی داعش بووە لە سەر تۆری ئنتەرنێت و لە شەڕەكانی ئەو گروپە تیرۆرستیەو هێزە ئەمنیەكان لە حەویجەو ناحیەی رەشادو بەشیرو مەكتەب خالید بەشژداریكردوە.

Back to top button