سهرۆك وهزیرانی عێراق بهسهردانێكی پێشتر رانهگهیێندراو گهیشته وڵاتی ئوردن
دوای ئهوهی سهردانی وڵاتی توركیای كرد مستهفا كازمی سهرۆك وهزیرانی عێرا ق پاش گهڕانهوهی بهسهردانێكی پێشتر رانهگهیێندراو سهردانی وڵاتی ئوردنی كرد.لەگەڵ پادشای ئەو وڵاتە میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە ئابورییەکان و چۆنیەتی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تاوتوێ کردوە.
به پێگهی راگهیێندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بەسەردانێکی “کاری خێرا” گەیشتە ئوردن و لەگەڵ عەبدوڵای دووەم پادشای ئەو وڵاتە کۆبووەوە لەوکۆبوونەوەیەدا پەیوەندییەکانی نێوان عەمان و بەغدا، میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە ئابورییەکان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەسەر ئابوری هەردو وڵات تاوتوێ کراون.
سەردانەکەی کازمی دوای ئەوەهات کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دواخرا، کەبڕیاربوو دەنگ بدرێت لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، یەکێک لەبڕگەکانیش بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بوو بەرامبەر دیناری عێراقی.