وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان راگیرا و وەزایری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە ساڵی نوێدا دەکه‌ن

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و بەڕێوەبەری پەروەردەکان، رەشنووسێکیان بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئامادە کردووە.

هه‌وره‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند : ئه‌و ره‌شنووسه‌ی ئاماده‌ كراوه‌ لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌خه‌ینه‌ڕوو، کە بڕیارە لە رۆژی 2021/1/7 بەڕێوەبچێت.

Back to top button