بێشکچی: په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوببات
دوای ئەوەی چەکدارانی پەکەکە لە سنوری ئامێدی و سحێلا هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەو چەند پێشمەرگەیەکیان شەهید و بریندکرد نووسەر و کۆمڵناسێکی تورک رایدەگەیێنێت ئەوەی پەکەکە دەیکات خواستی تورکیا‌و ئێران و عێراق و سوریایە.
ئیسماعیل بێشكچی، كۆمه‌ڵناس و نووسه‌ری تورك له وتارێكدا كه له ماڵپه‌ڕی “نه‌رینا ئازاد” بڵاوبووه‌ته‌وه، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوببات. ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات خواستی توركیا، ئێران، سووریا و عێراقه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ساڵی 1970 هیچ عه‌ره‌بێك له شنگال نه‌بوو، ئێستا په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن شنگال له كوردستان دابڕێنن، په‌كه‌كه له شنگال كار بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كات، له هه‌موو فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگی كورد ده‌بیسترێت و هه‌رێمێكی ئازادكراوه، زۆر قوربانی له‌پێناو ئازادیی ئه‌و هه‌رێمه دراوه. په‌كه‌كه له په‌رله‌مانی عێراق پشتیوانی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌ناو هه‌رێمیش هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كێ ده‌دات.
بێشكچی نووسیویه‌تی: پێویسته داوا له په‌كه‌كه بكرێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بناسێت، ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌ناسێت، ده‌بێت له ناوچه‌كه بكشێته‌وه، ئه‌گه‌ریش نه‌كشایه‌وه، پێویسته گه‌مارۆ و سزا بدرێت.