عەلی عەونی وەڵامی محەمەدەمین پێنجوێنی دەداتەوە، ئامۆژگاریی حزبەكەت بكە چیتر شەڕ بە هەرێمی كوردستان نەفرۆشێ
ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی كادیرێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەداتەوە و داوای لێدەكات ئامۆژگاریی حزبەكەی بكات، چیتر شەڕ بە هەرێمی كوردستان نەفرۆشێت.
محەمەدەمین پێنجوێنی كە هەرچەندە ساڵەهای ساڵە خزمەتی سیاسەتی پەكەكە دەكات، كەچی خۆی وەك كەسێكی سەربەخۆ دەناسێنێت، لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا وەك بەشێك لە میدیاكانی پەكەكە، شەڕفرۆشییەكانی حزبەكەی بە هەرێمی كوردستان، بە ململانێی نێوان پەكەكە و پارتی دیموكراتی كوردستان وەسف كردووە.
عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی و بەرپرسی لقی ٨ی زاخۆ رایگەیاند، محەمەدەمین پێنجوێنی لە قسەكانیدا هەمیشە هەوڵدەدات سیمای هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتە دەستوورییەكانی بشێوێنێت و وای نیشان بدات كە هیچ دەسەڵاتێكی كوردستانی لە هەرێمی كوردستاندا نییە و توركیا بڕیار لە چارەنووسی خەڵكی ئێرە دەدات، بەڵام ئەمە ڕاست نییە و هەموو خەڵكی كوردستان دەزانێت كە سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان هیچ كاتێك سازش لە مافەكانی خەڵكی ئەم هەرێمە ناكات، ”ئامانجیشی لەم قسانە ئەوەیە پەرێزی پەكەكە لە شەڕفرۆشییەكانی بە هەرێمی كوردستان پاك بكاتەوە“.
ئاماژەشی بەوە كرد: له بادینان قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت، ئه‌وه شوێن پێیه، كەسێكیش دەڵێ ئه‌وه ورچه شوێن پێی بۆ چییە؟ منیش به محه‌مه‌ده‌مین پێنوجێنى ده‌ڵێم، كه په‌كه‌كه هیچ بوارێكی بۆ ئێمه نه‌هێشتۆته‌وه و تووشى كێشه‌ى كردووین، با ئامۆژگاریی سه‌رانى په‌كه‌كه بكات، چیتر شەڕ بە هەرێمی كوردستان نەفرۆشێت و به‌رپێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان به‌ربده‌ن“.
ئەو سەركردەیەی پارتی جەختی كردەوە: با محەمەدەمین پێنجوێنى له سه‌ركردایه‌تیی حزبەكەی بپرسێت هێزى په‌كه‌كه له چه‌مانكێ و چیاى گاره چی ده‌كات كە قووڵایی خاكی هەرێمی كوردستانە؟ ئایا له‌شكرى توركیا له وێیه؟ ئایا دینارته و زێبارى بەشێكە لە سنووری دەوڵەتی توركیا وا پەكەكە بە ئارەزووی خۆی تەراتێنی تێدا دەكات؟ ئایا بە كردەیی په‌كه‌كه شه‌ڕى توركیاى كردووه یان تەنیا خه‌ریكى كێشه نانه‌وه‌یه بۆ ئێمه و ساڵانێكه وازى له شه‌ڕى توركیا هێناوه؟.
عەونی زیاتر دەڵێ: ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئه‌و باسى لێوه ده‌كات له ساڵى 1992 كه دەڵێت فڕۆكە هاتۆتە شه‌قڵاوه، ئه‌مه درۆیەكی شاخدارە و پێدەچێت پێنجوێنى بیرەوەریی تێكچووبێت و تەمەن كاریگه‌رى لەسەر كردبێت، ئه‌و وه‌خته ئێمه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانمان كردبوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایی ئیدارى، یه‌كه‌م لایه‌ن كە پێش تورك و عه‌ره‌ب و فارس دژایه‌تیی خۆیان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان راگەیاند، په‌كه‌كه بوو، خودى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بوو كه په‌رله‌مانی كوردستانی به ساخته ناو برد، ئه‌و كاته هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك له ده‌ستى ئێمه دابوو كه پەكەكە ئەو شەڕەی بۆ بەرژەوەندیی توركیا لە دژی ئێمە ڕاگەیاند.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی پێیوایە كە پەكەكە هەر لە دروستبوونیەوە، بە دەستی هەواڵگریی وڵاتان دروست بووە و ئێستاش دەستی هەواڵگریی دیكەشی تێكەڵ كراوە، پێش ئه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئه‌وان ده‌ست پێ بكه‌ن، من له سه‌رى گاره بووم، ئه‌وان له نزیكەی چل خاڵى ئێمه‌یان دا و زیانیان به حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه گەیاند، خودی جه‌میل بایك بەڵێنیدا په‌كه‌كه شه‌ڕ نه‌كات، به‌داخه‌وه جه‌میل بایك له شه‌قڵاوه تێنه‌په‌ڕى بوو كه هێرشی سه‌رتاسه‌ریی په‌كه‌كه ده‌ستى پێكرد.
عەلی عەونی ئاشكرای كرد، ئەو شەڕە ڕژێمی سووریا بە پەكەكەی كرد، خودی ئۆجەلان بە كاك نێچیرڤانی گوت كە حافز ئه‌سه‌د ئه‌و شه‌ڕه‌ى به‌و كردووە.
ئامۆژگاریی پێنجوێنیشی كرد كە داوا لە حزبەكەی بكات، واز لەو شەڕفرۆشییانە بهێنێت و چیتر موراد قەرەیلان و بایك و سەركردەكانی دیكەی پەكەكە چەواشەكاری نەكەن و هەوڵی زیانگەیاندن بە هەرێمی كوردستان نەدەن، بەڵكوو ”ئەگەر ڕاست دەكەن، بچن شه‌ڕى توركیا بكه‌ن، نەك ببنە به‌ڵا بۆ باشورى كوردستان و سەدان گوندمان وێران بكەن و گومرگ و سەرانە لە خەڵكی بسەنن“.