ئەنجومەنى وەزیران لەسەر پڕۆژە یاساى بودجەى (2021) کۆدەبێتەوە
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بۆ گفتوگۆکردن و پەسەندکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى (2021) کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق درێژە بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی (2021) کۆببێتەوە و درێژە بە گفتوگۆکانى بدات.
بەگوێرەی قسەى عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق کە دوێنى لە وڵامى رۆژنامەنوساندا درکاندى، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆدا دابەزینى بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلار گفتوگۆى چڕى لەبارەوە دەکرێت،.
پرۆژە یاسای بودجە پاش پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و پێداچونەوە لەلایەن بەشی یاسای حکومەتەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت و، دواى گفتوگۆکردن دەنگی لەسەردەدرێت.
لە بارەى هەرێمى کوردستانیشەوە، هەردوو حکومەتى هەرێم و حکومەتى ناوەندى لەسەر پڕۆژە یاساى بودجە رێککەوتوون و ئەوە ماوەتەوە لەلایەن ئەنجومەنى نوێنەرانەوە پەسەند بکرێت، ئەوەش بە گوتەى وەزیرى دارایى عێراق.