له‌ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سبەی پرۆژەیه‌كی كاره‌با له كەسنەزان ده‌چێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه
وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان كوردستان له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ، بڵاوی كرده‌وه سبەی پرۆژەی دەرهێنانی ٨ فیدەری ١١ كەی ڤی لە وێستگەی ١٣٢ كەی ڤی كەسنەزان جێبەجێ دەكرێت.
وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ،سبه‌ى دووشه‌ممه کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی، لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر/ بەوەكالەت، لەمەراسیمێكدا پرۆژەی دەرهێنانی ٨ فیدەری ١١ كەی ڤی لە وێستگەی ١٣٢ كەی ڤی كەسنەزان لەسەر داهاتی كارەبای هەولێر جێبەجێ دەكرێت.