وەزارەتی دارایی لەبارەی بڕوانامەی فەرمانبەران بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی دوای دەوامی فەرمی لە خوێندنی ئێوارانن یان ئەو فەرمانبەرانەی بە مۆڵەتی خوێندن درێژە بەخوێندن دەدەن، پێویستە پێشوەخت رەزامەندی وەزارەتەکانیان وەربگرن، بەپێچەوانەوە هەموارکردنی بڕوانامەیان بۆ ناکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەدواین بڕیاریدا کە 7ـی ئەم مانگە بەفەرمی خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکان کراوە باسی لەوەکردوە، ئەو فەرمانبەرانەی لەئیستادا درێژه بە خوێندنی ئێواران دەدەن دوای دەوامی فەرمانی وەزارەتەکانیان، هەموارکردنی بڕوانامەیان بۆ ناکرێت، ئەگەر بۆ تەواوکردنی خوێندن رەزامەندی وەزارەتەکانیان وەرنەگرن.

باس لەوەشکراوە، دوای دەرچونی ئەو رێنماییە و بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئێواران دوای دوای فەرمی، پێویست دەکات فەرمانبەران لە سەرەتای دەستپێکردن بە خوێندن ڕەزامەندی لە وەزارەتەکانیان وەربگرن، بەپێچەوانەوە بڕوانامەکانیان بۆ هەژمار ناکرێت.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەو فەرمانبەرانەی لەدەوامی ئێواران یان بەمۆڵەتی فەرمی دەخوێنن، پێویستە بڕوانامەکانیان لەگەڵ “پسپۆڕی فەرمانگەکەیان بگونجێت”، ئەگەر خوێندنی ئەو فەرمانبەرانە پێچەوانەی ئەم رێنماییە بوو هەموارکردنی بڕوانامەیان بۆ ناکرێت.

Back to top button