بانکی ناوەندی عێراق بهفهرمى دینارى ڕسوا كرد
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە بەفەرمی وەزارەتی دارایی بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی بە 1450 دەداتە بانکی ناوەند، لەبەرامبەریشدا بانکی ناوەندی بەهای 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار دەداتە بانکە بازرگانییەکانی عێراق و بازارەکانی دراوی بیانی.
ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی ناوەندی عێراق لەبڕیارێکدا کەواژۆی مستەفا غالب مخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەسەرە باسی لەوەکردوە، بەرەچاوکردنی گۆڕانکاری لەنرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق، لەئەمڕۆوە بەهای دراوەکان بەم شێوەیە دەبێت؛ وەزارەتی دارایی هەر دۆلارێك بە 1450 دینار دەفرۆشێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بانکەکانیش هەر دۆلارێك بە 1460 دینار دەفرۆشن بە بازاڕەکانی دراو، بەهای هەر دۆلارێکیش لەبازارەکانی دراودا بە 1470 دینار دەفرۆشرێت بە کڕیاران.
بەگوێرەی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراق لەئەمڕۆوە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 147 هەزار دیناری عێراقی دەبێت.