گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک لە شەووڕۆژێکدا یەک کاتژمێر کارەبای نشتیمانیان هەیە

 

کەرکوک خاوەن سێ وێستگەی بەرهەم هێنانی کارەبای نشتیمانییە ، بەڵام پێدانی کارەبای نشتیمانی بۆتە خەونی هاووڵاتیان بە تایبەت گەڕەکە کوردییەکان .

سەرچاوەیەک لە وێستگەی کارەبای کەرکوک بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕکی ئاشکرا کردووە ، سەرەڕای بەرهەمهێنانی کارەبا ، بەڵام نادرێتە هاووڵاتیان ، بەتایبەت گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک .

وەک ئەو سەرچاوە بەدەزگای میدیایی خواکوڕک – ی ڕاگەیاندووە ، زۆربەی گەڕەکە کوردییەکان لە ٢٤ کاتژمێردا ، تەنها تەک کاتژمێر کارەبای نشتیمانیان پێدەدرێت .

هەر بەمبۆنەوە بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ ئەو زوڵمەی لە هاونشتیمانیانی کورد دەکرد ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمەڵەی خێرخوازی کەرکوک و ژمارەیەک چالاکی مەدەنی شارەکە لە بەردەم پارێزگاری کەرکوک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و داوای روونکردنەوەیان لە دەسەڵاتی بەرێوەبەری ئەو شارەکرد .

Back to top button