داود ئۆغڵو پشتگیری یاسایی ” هەدەپە ” دەکات

ئوغڵو ڕایدەگەیەنێت پارتێک بە دەنگی هاووڵاتیان چووبێتە پەرلەمان ناکرێت بە نایاسایی بزاندرێت
لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی دا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری توركیا و سه‌رۆكی پارتی ئاینده‌ی ئەو وڵاتە گوتی چۆن دەکرێت پارتێک وەک هەدەپە بە دەنگی هاووڵاتی چووبێتە پەرلەمان بە ڵام بە لایەنگرانی بگوترێت پەکەکەیین .
داود ئۆغڵو لە درێژەی قسەکانی خۆیدا گوتی : “هەدەپە پارتێکی سیاسییە و بەدەنگی هاووڵاتییان چووەتە پەرلەمان و شه‌رعیه‌تی هەیە” هاوكات هه‌وڵه‌كان بۆ داخستنی هەدەپە به “هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره” ناوده‌بات
هاوکات لە کۆتایی قسەکانیدا روو دەکاتە هەدەپە و دەڵێت : “ئێمە بە هەدەپە دەڵێین، “پێویستە سنوورێک لەنێوان خۆتان و تیرۆر دابنێن، کاتێک چالاکیی سیاسی دەکەن خۆتان لەمبارەیەوە یەکلابکەنەوە باشترە “.