سووکایەتی کردن بە گەنجێک لە سلێمانی و بڵاو کردنەوەی لە سۆشیال میدیا ، بوو بە هۆی دەستگیرکردنی چەند کەسێک

لە دوای ئەوەی ، ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوویەوە کە تەیدا سووکایەتی بە گەنجێک دەکرێت و پێلاوی پێماچ دەکەن و جنێوی نامووسی پێدەدەن و بەردەوام لەیدەدن ، پۆلیسی سلێمانی هێنایە سەر خەت و هەموو تاوانبارەکان دەستگیر کران و بە پێی یاسا سزا دەدرێن .
دەگای میدیایی خواکوڕک سەرجەمی ڤیدیۆکەی بێمونتاژ لە بەردەستە بەڵام بە هۆی جنێوی سووک و نەشیاو خۆ لە بڵاو کردنەوەی دەپارێزێت و تەنها ئەو ڤیدیۆیە بڵاو دەکەرێتەوە کە پۆلیسی سلێمانی هاوکات لە گەڵ دانپێدانانی تاوانباران بڵاوی کردۆتەوە .
پۆلیسی سلێمانی لە دوای دەستگیر کردنی تاوانباران ، ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکاتەوە
دهقی راگهیهندراوهكهی پۆلیسی سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دانپێدانانی دوو تۆمەتبار بڵاو دەكاتەوە
پاش بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کەچەند کەسێک دەستدرێژی دەکەنە سەر هاوڵاتییەک بەلێدان و سوکایەتی پێکردن ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی پێک هێنا. بۆ بەدواداچون و پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆدەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەوتاوانە.
پاش ئامادەکردنی هاوڵاتییەکەو وەرگرتنی وتەکانی وەک سکاڵاکار لەماوەی 24 سەعاتدا تونرا سەرجەم تۆمەتبارانی ئەم تاوانە دەستگیربکرێن و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندبکرێن و وە هەر تۆمەتبارێکی تر دەستی هەبێت لەم تاوانە دەستگیردەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان