حەشدی شەعبی گەیشتە چەمچەماڵ
خواكوڕك
حەشدی شەعبی لە هەولی بەردەوامدایە بۆئەوەی چەند هێزێك بە ناوی حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەكی كوردستان درووستبكات, بۆیە لە سنوری یەكێتی پەیوندی بە چەند بەر پرسێكەوە كردووە كە هاوكاریان بۆ دروستكردنی هێزێك لە ناوچەكەدا, چاودێرێكی سیاسی ئەوەی ئاشكرا دەكات كە ئەوانەی فەوج بۆ حەشدی شەعبی دروست دەكەن، سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن و پلانێكیش هەیە بۆ ئەوەی لە پێنجوێنەوە تا خورماتوو، بكرێتە پێگەیەكی سەربازیی ئیران.
بەهرۆز جەعفەر، چاودێری سیاسی و یەكێك لە ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات، لە نووسینێكیدا بە ناوی (حەشدی شەعبی و ناوەندی بیركردنەوەی كورد!) كە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە، دەنوسێت: ” ئەوەی زیاتر لەوەی كە هەیە بە هێڵێك لە پێنجوێنەوە تا ئەگاتە دووز خورماتوو، ببێتە پێگەیەكی سەربازیی ئێران، دیارە ئەمە بەشێكی بەرئەنجامی سێرچ و زانیارییە وەك توێژەرێك، بەشێكیشی پێدراوە ناوچەییەكانە“.
بەهرۆز جەعفەر دەشنوسێت:” ئێستا نەك لە كەركووك، بەڵكوو لە چەمچەماڵیش حەشدی شەعبی خەریكی فەوج و سریە دروستكردنە، ئەوەشی ئەمە ئەكات، ئەوانەن پێگەی عەشایەرییان هەیە و سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن“. دەشڵێت: ”ئەم نووسینە وەك تەحەدا بۆ یەك دوو ئەندامی سەركردایەتیی ئەم حزبە كە ئەوەندەی ئیتڵاعاتن، ئەوەندە یەكێتی نین، ئەوەندەی لە ئێرانن، لە ماڵی حزبەكەیان نین. كەسیش نییە موحاسەبەی ئەمانە بكا لەناوخۆدا“.
هەر لەو نوسینەی دا ئەو چاودرێرە سیاسیە مەترسییەكانی لەدەستدانی هەلی نوێ لەبەردەم كورد ئاشكرا دەكات و هۆكارەكەی بۆ نەبوونی دامەزراوە و بوونی گەندەڵی دەگەڕێتەوە و پێیوایە كە ئەو هۆكارانە ڕێگەخۆشكەرن تاوەكوو گەنجان بچنە نێو پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) یاخود حەشدی شەعبی كە ”هەردووكیان لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن.