هەرکەس نرخ بەرز کاتەوە سزا دەدرێت
نەوزاد كامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی،لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کاریگەری لە سەر بازاڕ هۆشداری دەداتە خاوەن دووکان و مۆڵەکان .
نەوزاد ئاماژە بەوە دەکات ،: “لەگەڵ گۆڕانكاریی نرخی دراو، ئێمە لە ھەموو پارێزگا و شار و شارۆچكەكان لیژنەكانی چاودێریی بازاڕمان راسپاردوون بەدواداچوونی نرخ بكەن و ھەر شوێنێك نرخ بەرز بكاتەوە بەپێی یاسا سزا دەدەرێت، چونكە زۆربەی ئەو كەلوپەلانەی ئێستا لە بازاڕن، پێشتر ھاوردەی ھەرێمی كوردستان كراون و ھی ئێستا نین تا گران بكرێن
هەرلەمبارەوە ، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیش گوتی : ، چاودێری بازرگانی راسپێردراوە بەدواداچوونی نرخ بكات و ھەر كەس و بازرگانێك سەرپێچی بكات، سزا دەدرێت.
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی سەبارەت ە دیاریکردنی نرخەکان لە کۆتاییدا دەڵێت : : “ئەگەر بێت و نرخی دراوەكان جێگیر بكرێن، ئەوە پێداچوونەوە بە نرخی كەلوپەل دەكەین لە بازاڕ و نرخ جێگیر دەكرێت، بەڵام تا ئەوكاتەی بازاڕی دراو ناسەقامگیر بێت، ناتوانین كار بۆ دیاریكردنی نرخ و چاودێریی بازاڕ بكەین، بەڵام دەرفەت بە ھیچ كەسێك نادەین رەوشەكە بۆ گرانفرۆشی بەكار بێنێت