سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/12/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.

 

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هیچ بیانوویەکی بۆ حکومەتی بەغدا نەهێشتووەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور . گوتیشی بەداخەوە بابەتی مووچە ، کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان ، کە لە مساڵدا بەغدا تەنیا بەشە مووچەی شەش مانگی ناردووە . بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور.

لە کۆبوونەوەکەا ، هەروەها جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی شنگال کرایەوە ، لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە . سەرۆکی حکومەت داوای کرد ڕێککەوتننامەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت نەک تەنیا ئەنجامدانی هەندێک ڕێککاری ڕووکەش بێت .

Back to top button