بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەریتانیای تەنیوە

 

هاوکات لە گەڵ دڵەڕاوکێی هاووڵاتیان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری بەریتانیا ، چەند وڵاتێکی یەکێتی ئەورووپا ، بەبڕیارێکی خێرا هەموو گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرت .

ئەو بڕیارەش لە دوای ئەوەهات کە وەزیری تەندروستی بەریتانیا ڕایگەیاند ، ئەو جۆرە لە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا زۆر خێراتر لەوەی پێشوو بڵاو دەبێتەوەو بە هیچ شێوەیەک کۆنتڕۆڵ ناکرێت .

ئاسۆشیتێدپرێس لەمبارەوە ڕایگەیاند ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ بەریتانیا لانیکەم تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ درێژ دەکرێتەوە .

هاوکات رۆژنامەی بەریتانی ( گاردییەن ) ئاشکرای دەکات فەڕەنسا و ئەڵمانیاش خەریکی تاوتوێی بڕیارێکی لەو جۆرەن بۆ ئەوەی هەموو گەشتە ئاسمانییەکان بۆ بەریتانیا ڕابگرن و  ڕێگری بکرێت لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە ئەورووپا

ش، ب

Back to top button