تەقینەوەیەك لە ناسڕیە برینداری لێكەوتەوە
سەرچاوەکی ئەمنی ڕۆژی یەکشەممە گوتی بۆمبێكی چێنراو بە کاروانێکی پاڵپشتی لۆجستی بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نزیک شاری ناسریە تەقیوەتەوە
سەرچاوەکە رایگەیاند:”ئەمڕۆ بۆمبێك تەقیوەتەوە، کە ئۆتۆمبێلێكی هاوکاری لۆجستیکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر رێگای گشتی ناسریە کردوەتە ئامانج”
وتیشی:”تەقینەوەکە یەکێک لە ئەندامانی کۆمپانیا ئەمنییەکانی یاوەری کاروانەکەی بریندار کردووە و زیانی بە دوو ئۆتۆمبێل گەیاندوە”