سەدر ئیدانەی ھێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكات
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ بە مووشەک هێرشکرایە سەر بالیۆزخانەی موقتەدا سەدر بە زمانێكی توند ئیدانەی ھێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكات و دەڵێ پێویستە حكومەتی عێراق ڕێگە لەو كارە بگرێت.
سەدر ھۆشداری دەدات كە نابێت خەڵكی سڤیل ببنە قوربانی ململانێكان و ناشبێت باڵیۆزخانەی ئەمریكا وەڵامی ھێرشەكان بداتەوە چونكە دەبێت سوپای عێراق ئەو كارە بكات.
سەدر دەڵێ ئەوانەی لە دەرەوەی ھێزەكانی عێراق چەكیان پێیە یا تیرۆریستن یا لەیاسا دەرچوون.