بازرگانی هه‌رێم: به پێی یاسا رووبه‌ڕووی ئه‌و شوێنانه ده‌بینه‌وه كه نرخی كه‌ل و په‌له‌كان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی نرخی دیناری عێراق دابه‌زی به‌رامبه‌ر به دۆڵار له ئێستادا بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ناسه‌قامیگری زۆریان پێوه ده‌بینرێت له رووی نرخه‌وه، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، چاودێری بازرگانی راسپێردراوە بەدواداچوونی نرخ بكات و ھەر كەس و بازرگانێك سەرپێچی بكات، سزا دەدرێت.
نەوزاد كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هه‌رێم به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاندوه، “لەگەڵ گۆڕانكاریی نرخی دراو، ئێمە لە ھەموو پارێزگا و شار و شارۆچكەكان لیژنەكانی چاودێریی بازاڕمان راسپاردوون بەدواداچوونی نرخ بكەن و ھەر شوێنێك نرخ بەرز بكاتەوە بەپێی یاسا سزا دەدەرێت، چونكە زۆربەی ئەو كەلوپەلانەی ئێستا لە بازاڕن، پێشتر ھاوردەی ھەرێمی كوردستان كراون و ھی ئێستا نین تا گران بكرێن”.
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هه‌رێم، “پێویستە ھاووڵاتیانیش ھاوكار بن بە شێوەیەكی بەرچاو روونه‌كەنە بازاڕ و ماركێتەكان تا دەرفەت بە بازرگانان نەدرێت بۆ بەرزكردنەوەی نرخ، پێویستە بازرگانانیش ویژدانی خۆیان بەكار بێنن لە قۆناغی ئێستادا و ئێمەیش ئەو كاتە ھاوكار دەبین”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “ئەگەر بێت و نرخی دراوەكان جێگیر بكرێن، ئەوە پێداچوونەوە بە نرخی كەلوپەل دەكەین لە بازاڕ و نرخ جێگیر دەكرێت، بەڵام تا ئەوكاتەی بازاڕی دراو ناسەقامگیر بێت، ناتوانین كار بۆ دیاریكردنی نرخ و چاودێریی بازاڕ بكەین، بەڵام دەرفەت بە ھیچ كەسێك نادەین رەوشەكە بۆ گرانفرۆشی بەكار بێنێت”.