“كۆسرەت رەسوڵ داوا لە یوسف محەمەد دەكات دەست لەكار بكێشێتەوە”

خواكوڕك
دوای ئەوەی دوو رۆژ بەر لە ئێستا یوسف محمد سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆكی هەرێم كوردستان كۆبووەوە, كۆسرەت رەسوڵ داوا لە یوسف محەمەد دەكات دەست لەكار بكێشێتەوە

(خواكوڕك) لە سەرچاوەیەكی ئاگادار لەیەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە چەند زانیاریەكی پێگەیشتووە كە لەو دیدارەدا كە رۆژی شەممەی رابردوو لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ سازكراوە، ناوبراو داوای كردوە یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان دەست لە پۆستەی هەڵبگرێت بۆ ئەوەی كێشەكانی هەرێم چارەسەر ببێت.

ئەوسەرچاوەیەی خواكوڕك ئاشكرای كرد كە د. یوسف محەمەد لەو كۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوەكردوە كە پەیامەكەی بارزانی 20/11/2016 باس لە گۆڕینی هەر سێ پۆستی سەرۆكی هەرێم‌و سەرۆكی پەرلەمان‌و سەرۆكی حكومەت دەكات نەك بە تەنها گۆڕینی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.

شایەنی باسە, دوای خراپ ئەداكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە لایەن د.یوسف محەمەد سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان, دۆخی سیاسی هەرێم تێكچوو سەرئەنجام بووە هۆی هەلوەشانەوەی رێككەوتنی سیاسی پارتی‌و بزووتنەوەی گۆڕان

Back to top button