وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بەشێكی پڕۆگرامی خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی لاده‌بات

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌زیری په‌ره‌وه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئێستادا سه‌رقالی ئاماده‌كارین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن، له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ست پێكدرنه‌وه‌ی خوێندن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریداوه بەشێكی پڕۆگرامی وانەی كیمیا بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی لادەبرێت.
نوسراوێك كه فه‌رمانی وزاریه و ده‌ستی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه‌وتووه،تێیدا فەرمانێكی وزاری وەزارەتی پەروەردە، كە بەژمارە (15838 لە 9-12-2020) دەرچوووە و ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر گشتاندنی بۆ كردووە، بڕیار دراوە بە هەڵپەساردنی هەردوو بەندی (9 و 12) لە پەرتووكی كیمیای پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی.
هەر لە فەرمانە وزارییەكەدا هاتووە، ئەم بڕیارە قوتابیانی دەرەكی و چاككردنی تێكڕایی نمرەش دەگرێتەوە و بڕیارەكەش تەنها بۆ ئەمساڵی خوێندنە.
