په‌رله‌مانتارێكی عێراق به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار سه‌ره‌تای كۆتای هاتنی كازمیه
دواى ئه‌وه‌ی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زیی، كه ئامانج لێی سوككردنی بارگرانی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراقه، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندی عێراق كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێان به جۆرێك پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار رەنگدانەوەی شكستی حكومەتی مستەفا كازمییە و زەرەرمەندی سەرەكیش هاوڵاتیانن.
ئەحمەد كینانی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له باره‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و دابه‌زینی نرخی دینار ڕاگەیاندووە، قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار رەنگدانەوەی شكستی حكومەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراقە كە زەرەرمەندی سەرەكی هاوڵاتیانن.
لێدوانی ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ی عێراق دوای ئه‌وه‌هات كه ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عیراق نرخی دۆلاری بەرامبەر دینار جێگیركرد بەشێوەیەك نرخی یەك دۆلار بەرامبەر بە هەزار و 470 دیناری عیراقیە كە نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 147 هەزار دینار.