سهدر و شێوازی تایبەتی(کودەتای جەماوەری)
نووسهرێك
موقتهدا سهدر رێبهری رهوتی سهدر، کەخۆی بەخەمخۆری سەروەری و یەکپارچەیی عێراق و دژە گەندەڵ نمایش دەکا، لەسەر دەستوەردان و داخستنی پرۆژەی بەندەری فاو، له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر هەڕەشە دەکات و نووسیویەتی: “گهر حكومهت نهیهته سهرهێل، به شێوازی تایبهتی خۆم كۆتایی به دهستوهردانهكان دههێنم”.
ئەم هەڕەشەیە، لەپێناو بەرنامەیەکە، ئەگەرچی کۆنە، بەڵام لەسەرەتای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە بە جدی کاری بۆ دەکات، یەکەم و دوا هەڕەشەی سەدر نین و نابن. لەگەڵ ئەوەشدا راستیەک دەردەخات، لە عێراق کەس بەکەس نییە، شتێک نییە بەناوی حکوومەت، بۆیە ئەگەر رووداوەکان، کە خۆی دەستی تێدا هەیە بەپێی حەزەکانی سەدر یا بەرنامەکەی نەچوونەپێش، لەوانەیە ئەمجارە لەبری کۆکردنەوەی جەماوەرەکەی و دواتر پەرتە پێکردنیان، بەبەکارهێنانی کوتلەی سائیرون و لایەنگرانی کودەتایەک بکات بۆ کۆنترۆڵ کردنی دەسەڵات، ئەوکاتیش بەپاساوی رزگارکردنی عێراق لە دەستوەردانی دەرەکی و گەندەڵی دەستێک لە ملیشیا و نەیارەکانی دەوەشێنێ.
بەڵام ئایا ئەم کارەی سەدر سەرناکێشێ بۆ لێدانی دوا بزمار لە تابووتە ئامادەکراوەکەی عێراق؟ دوور نییە وا بکەوێتەوە، چونکە نە هێزەکانی دی نە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەوە رازی نابن هێزێکی وەک سەدر، کە بڕوای بە جیاوازییەکانی عێراق نییە، کۆنترۆڵی هەموو شتێک بە داهاتی مەزارگەکانیشەوە بکات، دواتر بەپاساوی بەرگری کردن لە یەکپارچەیی عێراق شەقێکیش لە دەستوور هەڵدەدا، بەمەش دۆ و دۆشاو تێکەڵ دەبێت.