له کەرکووك وێنەی قاسم سلێمانی و ئەبو مه‌هدی موهەندیس له چه‌ند شوێنێك هه‌ڵده‌واسرێن
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی ساڵڕۆژی كوشتنی قاسم سولیمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیش سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا ، میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی وسوپای پاسداران له كه‌ركووك وێنه‌ی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له چه‌ند شوێنێك هه‌ڵده‌واسن.
سه‌رچاویه‌ك له كه‌ركووك به ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاندووه كه چەند رۆژێکە هەڵمەتی بڵاوکردنەوە و دانانی وێنەی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لەکەرکووک دەستیپێکردەوە و لەچەند شوێنێکی جیاواز وێنەکانیان دانراون.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه دانانی وێنەی قاسم سلێمانی و ئەبو مه‌هدی موهەندیس بۆ ئامادەکاری لەساڵیادی یەکەمی کوژرانیانە.