بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا مووشه‌ك بارانكرا
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌د جارێك به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر جارێكی دیكه هێرشی مووچه‌كی كرایه سه‌ر بالیۆزخانه‌كه.
به پێی زانیاری میدیاكانی عێراق كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بالیۆزخانه ئه‌مركیا له عێراق و به‌ڵام له لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری بالیۆزخانه‌كه وه‌ڵامی هێرشه‌كه درایه‌وه،
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان راشیگهیاندووهكه چه‌ند مووشه‌كێك به‌ر ده‌ورووبه‌ری بالیۆزخانه‌كه كه‌وتوون و هاكات مووشه‌كێك به‌ر كۆمه‌ڵگای قادسیه له نزیك بالیۆزخانه‌كه كه‌وتوون.
تا ئاماده‌كردنی هه‌واڵه‌كه زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی مووشه‌ك بارانكردنهكه نه‌زاندراوه