راوێژکارێکی مستەفا کازمی بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند رۆژنامەنووسێک و چالاکێکی کۆمەڵی مەدەنی لە بەغدا کوژران، ئێوارەی ئەمڕۆ راوێژکارێکی کقزمی تیرۆر کرا.

میدیاکانی عێراق ئاشکرایانکردووە کە ئەمڕۆ عبدالمنعم رشید سالح راوێژكارێكی سەرۆک وەزیرانی عیراقی مستەفا كازمی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ به‌غدا كوژرا.

کوژرانی راوێژکاری کازمی دوای ئەوەهات کە هەفتەی رابردوو  سەرکردەیەکی خوراسانی سەر بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە کوژراوی دۆزرایەوە.

 

Back to top button