هاوپەیمانیی نیشتیمانی: دەبێت لەسەر سەربەخۆیی قسە لەگەڵ بارزانی بكەین
خواكوڕك
دوای سەردانی شاندی باڵای هاوپەیمانی نشتیمانی شیعە بۆ هەرێمی كوردستانو كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەر پرسانی پارتو لایەنە سیاسیەكان, ئەندامێكی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعە ئاماژە بەوە دەكات، دەبێت لەسەر پرسی گرفتی هەولێر و بەغدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان بگەینە دەرئەنجامێك و ڕاشكاوانەش لەسەر پرسی سەبەخۆیی كوردستان لەگەڵ بارزانی قسە بكرێت.
ڕەسووڵ ڕازی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسە عێراقییەكانی ڕاگەیاند: ئامانجی سەردانەكەی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعە بۆ هەولێر بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی سیاسییە و پێشكەشكردنی ئەو پرۆژەیە كە هەمان بووە, دەبێت بۆ قۆناغی داهاتوو هاوپەیمانی نیشتیمانی لەگەڵ بارزانی لەسەر پرسی سەربەخۆیی قسە بكەن.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی چارەسەری كێشەكانی عێراق دەلێت:” سەردانی شاندەكەمان بۆ هەولێر هەر لەو چوار چێوەیە بووە وە ناكرێت ئاماژەی پێنەدەین كە”مەسعوود بارزانی، كەسایەتییەكی بەهێزی هەیە لە كوردستان و خاوەنی پێگەی بەهێزە بۆیە، گفتوگۆی عەممار حەكیم و بارزانی بۆ پرۆژەی تەسوییە زۆر گرنگ بوو”.