وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی سەبارەت بە نرخی دۆلار دەرکرد

خوای ئەوەی بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری لە بارەی دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلاردا، ئەمڕۆ  وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمی و پاڵپشت بە نووسراوێکی بانکی ناوەندی عێراقی سەبارەت بە نرخی دۆلاری ئەمەریکی دەرکرد.

نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی بۆ گشت وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکانی نەبەستراو سەر بە وەزارەتەکە بە ژمارە(٥٨٣) نێردراوە و تیایدا هاتووە”پاڵپشت بە نووسراوی بانکی ناوەندی عێراقی بە ژمارەی (٦-١-٢٤٤٠) لە ٢٠ی١٢ی٢٠٢٠ تایبەت بە نرخی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێ لە بەرواری٢١ی١٢ی٢٠٢٠”.

وەزارەتەکە ئاماژەی بە ئەوە داوە کە لە سبەی ٢١ی١٢ی٢٠٢٠ ەوە نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە(١٤٥٠) یەک هەزار و چوارسەد و پەنجا دیناری عێراقییە، واتا 100دۆلار بە 145هەزار دینار دەبێ.

Back to top button