سەرۆكی كاتی بارسێلۆنا باسی لادانی كومانی ڕاهێنەری یانەكە دەكات
دوای زنجیرەیەك ئەنجامی خراپی یانەی بارسێلۆنا و لەدەستدانی چەند خاڵێكی گرنگ لە لیگا و چامپیۆنزلیگ كە بەهۆیەوە پێشەنگی گروپەكەی بۆ یۆڤێنتۆس بەجێهیشت، سەرۆكی كاتی یانەكە سەبارەت بە ئەگەرەكانی لادانی كومانی ڕاهێنەری یانكە قسەی خۆی كرد.
لەم بارەیەوە (كارلیس تۆسكێتس)ی سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا بە تۆڕی هەواڵی كواترۆی ڕاگەیاند كە لادانی كومان لەنێو بەرنامەی كارەكانیان دا نییە، لەبەر ئەوەی من كاتیم ناتوانم نە كومان و نەهیچ كەسێكی دیكە دەربكەم، تا هەڵبژاردنەكان دەكرێت و سەرۆكێك بۆ یانەكە دیاری دەكرێت، هەروەها گوتیشی ڕاهێنەر كارێكی باشی ئەنجامداوە وێرای ئەوەی ئەنجامەكان بەپێی پێویست نین، ئەو گەشبینە سەرەڕای ئەوەی تیپەكە پێویستی بە چەند گرێبەستی دیكە هەیە، من پشتگیری خۆمم پێ ڕاگەیاندوە وچەند جارێكیش لەكاتی نان خواردن یەكترمان بینیوە و پاڵپشتی خۆمم بۆ دەربڕیوە.
جێی ئاماژە پێكردنە دوێنێ شەو تیپەكەی ڕۆناڵد كومان لە نێو یاریگای خۆی لە كامپ نو نەیتوانی بەسەر ڤالەنسیا سەركەوێت و 2-2 یەكسانبوو بەمەش خاڵی زیاتر لە ئاتلەتیكۆ مەدرید و ڕیال مەدرید و خاوەن پلەی سێیەم و چوارەم دوور كەوتوەتەوە.