فهرماندهیهكی ئهمریكا: ئامادهین بۆ وهڵامدانهوهی ههر هێرشێكی ئێران

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێكی ئێران لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی بكرێته سهر ئامانجهكانیان.
فرانک مهکێنزی، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگهیاند، واشنتن ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوە، ئەگەر ئێران لە یەکەم ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی هێرش بکاتە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا.
مەکێنزی راشیگەیاند، ئامادەن بەرگری لە خۆیان و دۆستەکانیان لە ناوچەکە بکەن.
فهرماندهكهی ئهمریكا له رۆژههڵاتی ناوهڕاست ئهوهشی زیاد كرد: سەردانی بەغدای کردووە و لەوێ چاوی بە پۆڵ کالڤێرت، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عیراق کەوتووە، هێزەکانی ئەمریکاشی لە فڕۆکەخانەی سەربازی تەنەف لە سوریا بەسەرکردووەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە ژمارەیەك لە گرووپە چەكدارەكان لە عێراق ھەڕەشەی ئەوەیان كردووە لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس ھێرش دەكەنە سەر ھێزەكانی ئەمریكا. لە چەند رۆژی رابردووشدا وەك ئامادەكاری بۆ یادكردنەوەیان لەلایەن ھەندێك كوتلە و پەرلەمانتار وێنەكانی سولەیمانی و موھەندیس لەناو پەرلەمانی عیراق ھەڵواسران.