رەوتی سەدر رێگری لە لێپرسینەوە لەپارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق دەكات

هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری رایگەیاند، “مستەفا موخیف” كاندیدی رەوتی سەدر بووە بۆ پۆستی پارێزگاری بانكی ناوەندی ‌و ئەو رەوتەش رێگری دەكات لەلێپرسینەوەی.

ئەمە لەکاتێکدایە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كە حەسەن كەعبییە رێگری یەكەمە لە بەردەم لێپرسینەوەی مستەفا موخیف بۆ ئەو پۆستە، بۆیە لەئێستاد دەنگێكی زۆر لەناو پەرلەمانی عێراق دروست بووە، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەپارێزگاری بانكی ناوەندی بكرێت، ئەوەش بەهۆی بڕیاری دابەزاندنی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار.

ئەوەی شیاوی باشە، بانكی ناوەندی عێراقی دوو رۆژە بڕیاری دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلار دابەزاندووەو لەرۆژی یەك شەممەشەوە، ئەو بڕیارە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

Back to top button