ئیسماعیل بێشکچی : پەکەکە هەماهەنگە لەگەڵ حەشدی شەعبی بۆ تێکدانی هەرێمی کوردستان
لەوتارێکیدا کە لە ماڵپەڕێکی جیهانیدا بڵاو بووەتەوە ئیسماعیل بێشکچی نوسەری ناوداری تورک دەڵێت، پەکەکە هەماهەنگە لەگەڵ حەشدی شەعبی بۆ دژایەتی کردنی هەرێمی کوردستان.
ئیسماعیل بێشکچی نوسەری ناوداری تورک کە بە دۆستی کورد ناسراوە ، له وتارێكدا كه له ماڵپه‌ڕی “نه‌رینا ئازاد” واتا “رای ئازاد” بڵاوبووه‌ته‌وه، بێشكچی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوببات. ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات خواستی توركیا، ئێران، سووریا و عێراقه.
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ساڵی 1970 هیچ عه‌ره‌بێك له شنگال نه‌بوو، ئێستا په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن شنگال له كوردستان دابڕێنن، په‌كه‌كه له شنگال كار بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كات، له هه‌موو فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگی كورد ده‌بیسترێت و هه‌رێمێكی ئازادكراوه، زۆر قوربانی له‌پێناو ئازادیی ئه‌و هه‌رێمه دراوه. په‌كه‌كه له په‌رله‌مانی عێراق پشتیوانی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌ناو هه‌رێمیش هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كێ ده‌دات.
بێشكچی نوسیویەتیش، پێویسته داوا له په‌كه‌كه بكرێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بناسێت، ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌ناسێت، ده‌بێت له ناوچه‌كه بكشێته‌وه، ئه‌گه‌ریش نه‌كشایه‌وه، پێویسته گه‌مارۆ و سزا بدرێت.