پۆمپیۆ ئێران تۆمەتبار دەكات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، دوێنێ دووشەممە، میلیشیاكانی بە پشتوانی ئێران تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا.
پۆمپیۆ لە تویتەکەیدا وتی:”جارێکی تر میلیشیاکانی سەر بە ئێران بە شێوەیەکی ئاشکرا و بێ سەروبەر هێرش دەکەن بۆ سەر ئەو ناوچانەی لە بەغدا ئێمەی لێیە، بەو شێوەیەش هاوڵاتیانی عێراقی بریندار دەکەن”.
ھاوكات داوای بەسزا گەیاندنی بكەرانی ھێرشەكەی كرد.
سەرچاوە : ئەلعەرەبیە