حەیدەر عەبادی: ئێران بۆ ئێمە لە ئەمریكا باشترە
خواكوڕك
لەدوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق, ئێران بەدەر فەتی زانی كە دەست بخاتە نێو كارووباری سیاسی و سەربزای عێراق, بۆیە لە ئێستادا عێراق لە بڕیاری سیاسو سەربازی كەوتۆتە ژێر ئینتیدابی ئێران, سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت:” بەهۆی هاوسنوریان لەگەڵ ئێران و بوونی پەیوەندیەكی مێژووی وایكردوە ئەو وڵاتە لەئەمریكا بۆ ئێمە باشتر بێت.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە، عیراق سنورێكی درێژو فراوانی لەگەڵ ئێراندا هەیە و كاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری و پێگەی سیاسی عیراق هەیە، ئەمە جگە لەوەی پەیوەندیەكان زۆر باشن و پەرەیان پێدراوە, هەربۆیە وایكردوە كە ئێران بۆ ئێمە لەئەمریكا باشتربێت، هەرچەند كێشەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا هیچ پەیوەندیەكیان لەنێوان ئێمەدا نیە.
عەبادی گوتیشی:” ئەمریكا بەداگیركردنی عیراق بووە هۆی هاتنە ناوەوەی هەزاران تیرۆرست بۆ ناو خاكی عیراق و بەهێزبوونی تیرۆر لەناو خاكی وڵات و كوژرانی هەزاران هاووڵاتی ئەویش دەبێت باسبكرێت كە چ زیانێكی بۆ ئێمە هەبووە.