حاجی ئۆمەران، ٤١ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

 

بەرێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران ، توانیان دەست بە سەر ٤١ کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەردا بگرن لە جۆری تلیاک .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، لە 20/12/2020 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران تونرا دەست بەسەر بڕی 41 كیلۆ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری تلیاك دا بگیرێت، كە لەناو دەژبوولی ئۆتۆمبێل شاردرابووە، ویستویانە بیھێنە  ناو ھەرێمی كوردستان.

 

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، تۆمەتبارێك بەناوی (ر.م.ع) كە خەڵكی ئێرانە، لەگەڵ كەسێكی دیكە بەناوی (ت.ش.ب) بە تۆمەتی ھێنانی ئەو بڕە لە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر كران. ھەردوو تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 14 لە یاسای ماددە ھۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رەوانەی بەردەم دەدوەری لێكۆڵینەوە كران.

 

Back to top button