پارێزگاری دهۆک ، ئەوەی لە هەرێمی کوردستان بەناوی ئازادی دەکرێت ، پێچەوانەکەیەتی

 

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ڕەتیدەکاتەوە ٣٠٠ کەس لە دهۆک بە هۆی ڕادەربڕینەوە دەستگیر کرابن .

پارێزگاری دهۆک هاوکات ئاماژە بە شێوازی چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە ئازادی  دەکات و ڕایدەگەیەنێت ، ئێمە لە گەڵ  ئازادی ڕادەربڕین و ڕەخنە گرتن و خۆپیشاندانی یاسایین ، بەڵام ئەوەی لە هەرێمی کوردستان بە ناوی ئازادی ڕادەربڕین دەیبینین زۆرتر بەڕەڵاییە ، چونکە ناوزڕاندن دوورە لە ئازادی ڕادەربڕین و زۆرتر گومان دەخرێتە سەر ئەو شێوازە دەربڕینە .

تەتەر لە کۆتاییدا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بە پێی یاسا پێداچوونەوە بە خاڵە یاساییەکانی ئازادی ڕادەربڕین بکرێتەوەو لە لایەن کەسانی شارەزا ، ئەو یاسایە شرۆڤە بکرێت بۆ تێگەیشیتنی زیاتر و کەلتور سازی چۆن ڕادەربڕین

Back to top button