بە چاودێری سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی لە وێستگەی كەسنەزان كەوتەكار
ئەمڕۆ دووشەممە ، لە مەراسیمێکدا تەواوبوونی دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی لە وێستگەی 132 كەی ڤی كەسنەزان بەگوژمەی 1 ملیار و 250 ملیۆن و 148 هەزار دینار بەڕێوەچوو.
ئەو مەراسیمە کە بە چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادە بوونی ئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر/ بەوەكالەت بەڕێوەچوو، بەسەركەوتوویی و پێش وادەی خۆی پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای دڵسۆز و تیمەكانی وەزارەتی كارەباوە تەواوبوو
لەو مەراسیمەدا لە لایەن وەزیری کارەبا یادێک لە د. فرسەت سۆفی پاریزگاری پێشووی هەولێر کرایەوە کە لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا ئەرکی زۆری کێشابوو ، هاوکات پیرۆزبایی لەتەواوی هاوڵاتیانی سنووری كەسنەزان و بنەسڵاوە كرد كە لەگەڵ ئیشپێكردنی فیدەرەكان زۆربەی گرفتەكانی بارزۆری و كەمی ڤۆڵتیە چارەسەر دەبێت.
لە دوای تەواو بوونی مەراسیمەکە وەزیری کارەبا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەختی لەسەر گرنگی پرۆژەكانی دابەشكردنی كارەبا كرد كە لەئێستادا لە پارێزگاو ناوچە جیاجیاكانی كوردستان چەندین پرۆژە لەجێبەجێكردندایە و بە تەواو بوونی ئەم پرۆژانەش بەشێكی زۆری گرفتی بارۆری چارەسەر دەبێت لەوەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەوانەكاندا كە لە ئێستادا چەند كاتژمێر كارەبا هەیە وەزیری كارەبا وتی وەزارەتی كارەبا توانای بەرهەمهێنانی 6700 مێگاوات كارەبای هەیە و لەو بڕە 3400 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی و گرفتی داراییەوە، بۆیە لە ئێستادا تەنیا 12 بۆ 14 كاتژمێر كارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان .
لە کۆتاییشدا هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت سوپاسی وەزارەتی كارەبای كردوو بەڵێنی دا بە پێی توانا لە پاڵپشتی وەزارەتی كارەبا بەردەوام بێت ، لە پێناو خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان