ئۆتۆبانی سەرەکی هەولێر ، دهۆک دەکرێتەوە

 

ئەندازیار غازی كاكل، سەرپەرشتیاری ئۆتۆبانی ھەولێر- دھۆك، لە لیدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان  ئاشکرای دەکاتبە رووی هاووڵاتیان دا دەکرێتەوەو لە سەنتەری شاری هەولێر تا پردی کۆپاڵ درێژایی ٣٨ کیلۆمەترە

غازی کاکڵ هاوکات ئاماژە بەوە دەکات”پڕۆژەكە ٩٥%ی تەواو بووە و لە ئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای جێبەجێكار سەرقاڵی ھێڵكاری و جوانكاری و تەواوكردنی تەنیشتەكانی ئۆتۆبانەكەن و لە ماویەكی نزیكدا ئەوانەش تەواو دەكرێن و كۆتایی بە دروستكردنی ھەردوو سایدی رێگاكە دێت”.

رێگای گۆپاڵ کاریگەری سەرەکی دەبێت بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان  وەک ڕێگایەکی خێرا کەڵکی لێوەردەگیرێت ، دەتوانێت کاریگەری زیاتری لە سەرجۆڵەی بازرگانیش هەبێت.

دوای تەواو بوونی پرۆژەکە کۆمپانیای جێبەجێکار بە فەرمی ئۆتۆبانەکە ڕادەستی حکەموت دەکات

Back to top button