سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

 

 

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گیوم ویل بورپێر فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەبمانان لە عێراق و سوریا کرد.

 

ئه‌مڕۆ دووشەممە 2020/12/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گیوم ویل بورپێر فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەبمانان لە عێراق و سوریا کرد، له‌و دیداره‌دا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەبوو، دۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتووێ کرا و جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە.

فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکا و هاوپەیمانانە لە ناوچەکەدا .

 

سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشاکان کرد لە دەڤەرەکە، لە پێناو گەڕانەوەی سەقامگیریی و تەناهی بۆ ناوچەکە و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

 

هەروەها جەختی کردەوە کە پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان، هەرێمی کوردستان بەجێ بهێلن بو ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین.

Back to top button