ئەمریكا بۆ ئێران:لەساڵیادی كوژرانی سولەیمانی ئامادەین

 

لەگەڵ نزیکبونەوەی ساڵیادی کۆچی دوایی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس لەهێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لەمانگی کانوونی دووەمدا ،ئەمریكا ئامادەی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی یان هاوپەیمانانی لەهەرێمەكە دووپاتکردەوە .

ژەنەڕاڵ فرانک ماکێنزی (سانکۆم) فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی:”ئامادەین بەرگری لە خۆمان بکەین و بەرگری لە خۆمان و دۆستەکانمان لە ناوچەکەدا بکەین، ئامادەین ئەگەر پێویست بکات وەڵامی توند دەدەینەوە”

ئەو وتانە دوای ھێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا ھات لە عێراق لە لایەن میلیشیا پڕۆ ئێرانیەكانەوە

Back to top button